English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەرمی گەنجێک بە ھەڵواسراوی دەدۆزرێتەوە 
2020-12-27 [02:53 AM]

ZNA- ھەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تەرمی گەنجێک بە ھەڵواسراوی لە بینایەکی تەواونەکراودا دۆزرایەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوە داوە، کاژێر ٠٩:٠٠ی سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشممە ٢٠٢٠/١٢/٢٧ تەرمی گەنجەکە کە لە رەگەزی نێرە گەیێنراوەتە پزیشکی دادوەریی رانیە.
 
پۆلیسی رانیە باسی لەوە کردووە، تەرمەکە دوای توێکاریی پزیشکی بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
 
گەنجەکە ناوی "ھـ. ت. س."ـە و لەدایکبووی ٢٠٠١ـە و خوێندکار بووە و دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینی رانیەیە.
 
لە راگەیێندراوەکەی پۆلیسی راپەڕیندا ئاشکرای کردووە کە تەرمەکە لە بینایەکی تەواونەکراوی گەڕەکی قولـلەدا بە ھەڵواسراوی دۆزراوەتەوە.
 
پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.





ئەم هەواڵە 619جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad