English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشتیەکی ئێرانی لە ئاودا نوقم بوو
2020-12-27 [06:12 AM]

ZNA - هەولێر


كه‌شتیه‌كی ئێرانی بە حەوت سەرنشینەوە له‌ گه‌رووی هورمز لە نیو دەریادا نوقم بوو.

ئیسماعیل مه‌كی زاده‌، جێگری سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌نده‌ره‌كان له‌ پارێزگای هورمزگان رۆژی یەکشەممە ٢٧ی کانوونی یەکەم بڵاوی‌کردەوە، دوێنێ كاتژمێر شەش و نیوی ئێوارە كەشتییەكی ئێرانی بە حەوت سەرنشینەوە له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی دورگه‌ی لارك لەكاتی پەڕینەوە بە گەرووی ھورمزدا تووشی رووداو بووه‌ و ژێرئاوكه‌وتووه‌.

هەتا ئێستا هەواڵێک دەربارەی حەوت سەرنشینی ئەم کەشتییە بڵاو نەکراوەتەوە.





ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad