ZNA - هەولێر
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، دوای جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی گۆگا نەوتییەکانی فاو، هەتا ساڵی ٢٠٢٣ توانای بەرهەمهێنان بۆ شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزدەکەنەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوت، کەریم حەتاب بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری بەرهەمهێنان رایگەیاندووە، وەزارەتی نەوت هەوڵەکانی بۆ خێراکردنی کارەکانی پڕۆژەی پەرەپێدانی کۆگا نەوتییەکانی قەزای فاو لە پارێزگای بەسرە چڕ کردووەتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئامانجی بەردەوامبوونی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەرەکانی باشوورە.
بریکاری وەزارەتی نەوت لە کاتی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکانی بەندەری فاو رایگەیاند، دامەزراندنی ئەو پڕۆژەیە ٢٤ گۆگای نەوت لە خۆدەگرێت کە توانای کۆکردنەوەی ٥٨ هەزار بەمیل نەوتیان دەبێت.
بریکاری وزارەتی نەوت دەڵێت دوای تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە عێراق دەتوانێت رۆژانە ٦ ملیۆن و ٥٠٠هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی وڵاتانی دەرەوە بکات.
ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە |