ZNA - هەولێر
لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، هەتا ئێستا ٤٨ کەس بەتۆمەتی بەشداریکردن لە کوشتنی قاس سولەیمانی دەستگیرکراون.
حوسێن ئەمیر عەبدوللاهیان، گوتەبێژی لیژنەی بەرزڕاگرتنی ساڵیادی قاسم سولەیمانی، رایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی دەستیان لە كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەھدی مەھەندیس، جێگری پێشووی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبیدا ھەبووە، لە ٤٥ كەسەوە بۆ ٤٨ كەس بەرزبووتەوە.
ئەمیرعەبدوڵلاهیان دەڵێت، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسانی دادوەرییەوە بەدەستیان گەیشتووە، هەتا ئێستا دۆسییەی دادوەری رووداوەكە بە شەش وڵات دراوە و دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانیش بەجددی بەدوا دۆسییەكەدا دەچێت.
ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە |