English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق كارەبا لەتوركیا دەكڕێت
2020-12-28 [06:54 AM]

​ZNA – هەولێر


بڕیارە لەئەمرۆ دووشەممەوە حکومەتی عێراق، بۆماوەی 11 مانگ کارەبا لە تورکیا هاوردە دەكات، ئەمەش دوای کەمبوونەوەی بەرچاوی کارەبا لە شارەکانی عێراق، بەهۆی دابەزینی ئاستی غازی هاوردەکراو لە ئێرانەوە.

پێشبینیدەکرێت کۆمپانیای 'ئاکسا ئەکسن' بۆ بازرگانی وزەی کارەبا، لەڕێگەی هێڵی سلۆپی - زاخۆ وە، نزیکەی 150 مێگاوات کارەبا هاوردە بکات، دوای ئەوەی دەستەی رێکخستنی بازاڕی وزە لە تورکیا رێگەی بەو هەنگاوەدا.

بەپێی گرێبەستی نێوان هەردوو وڵات، گەیاندنی کارەبای تورکیا بۆ عێراق لە 28ی کانوونی یەکەمەوە دەستپێدەکات و تاوەکو تشرینی دووەمی ساڵی 2021 بەردەوام دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی کارەبای عێراق، دوێنێ یەکشەممە ئاشکرایکرد، بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی باشووری وڵاتەکە، رووبەڕووی پچڕانی گەورەی تەزووی کارەبا بوونەتەوە، دوای ئەوەی ئێران بڕی غازی هەناردەکراوی خۆی بۆ عێراق کەمکردووەتەوە.

ئەحمەد موسا، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرایکرد، ئێران بڕی غازی هەناردەکراوی خۆی بۆ عێراق لە 50 ملیۆن مەتر سێجا بۆ تەنیا 5 ملیۆن مەتر سێجا کەمکردووەتەوە، ئەمەش بەهۆی دواکەوتنی دانەوەی قەرزەکانی ئێران لەلایەن عێراقەوە، ئەوەشی خستەڕوو، لایەنی ئێرانی رایگەیاندووە،  بڕی غازەکە بۆ 3 ملیۆن مەتر سێجا کەمدەکەنەوە.

گوتەبێژەکە ئاشکرایکرد بەو غاز لێبڕینەی ئێران، عێراق  6550 میگاوات کارەبای لەدەستداوە، ئەوەشی خستەڕوو بەکارهێنانی کارەبا لە كاتژمێرەكانی وەرزی زستاندا دەگاتە 19 هەزار میگاوات، لە کاتێکدا عێراق خۆی تەنیا توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی 11 هەزار مێگاوات کارەبای هەیە، بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەموکورتییەش، پشت بە هاوردەکردن دەبەستێت.

 

 





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad