English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترەمپ ڕازی بوو واژۆ لەسەر پاكێجی 900 ملیار دۆلاریەكە بكات
2020-12-28 [07:28 AM]

ZNA – هەولێر


چەند ڕۆژێك لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ،رەتی كردەوە واژۆ لەسەر پاكێجە 900 ملیۆن دۆلاریەكە بكات، بەڵام ئەمجارە واژۆی لەسەر پاکێجی هاندانی 900 ملیار دۆلاری کرد و حکومەتی لە داخستن پاراست، ملیۆنان ئەمریکیشی لە بێ پارەیی رزگارکرد کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کارەکانیان لەدەستداوە

سەرۆکی ئەمریکا هەر خۆی هۆکاربوو کە خەریکبوو خەڵکێکی زۆر تووشی دۆخێکی ناهەموارببێت دوای ئەوەی رەتیکردەوە واژۆ لەسەر پاکێجی دارایی 900 ملیار دۆلارییەکە بکات.

 

بە واژۆکردنی پاکێجەکە، ملیۆنان ئەمریکی دووبارە سوودمەند دەبن لە پاکێجی یارمەتییە داراییەکان کە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە پێیاندەدرێت وەک هاوکاری بەو پێیەی لەبەر بڵاوبوونەویە ڤایرۆسی کۆرۆنا بێکاربوون.

پرۆژە یاسای هاندانی ئابووری ئەمریکا جگە لە 900 ملیار دۆلار هاوکاری ئابووری، هەروەها پێکهاتبوو لە 1.4 تریلیۆن دۆلار خەرجی دامودەزگاکانی حکومەت و دوای واژۆکردنی پاکێجەکە مەترسی داخرانی حکومەتیش نەماوە.

1.4 تریلیۆن دۆلار بودجەی خەرجییەکانی ئەمریکا تاوەکو مانگی کۆتایی مانگی ئەیلولی  ساڵی داهاتوو، هەموو دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت پارەدار دەکات.

واژۆکردنی پرۆژە یاسای هاندانی ئابووری ئەمریکا کاریگەری ئەرێنی لەسەر بازارەکان دروستکرد و بازارەکانی ئاسیا لە کاتی کردنەوەیاندا لەبەرەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە بەرزبوونەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە راگەیێندراوێکدا نائومێدی خۆی بە بڕی هاوکارییەکان بە خێزانە ئەمریکییەکان کە هەفتانە 600 دۆلار دانراوە راگەیاندووە.

یەک رۆژ پێش واژۆکردنی پرۆژە یاسای هاندانی ئابووری ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو کە 600 دۆلار کەمەو دەبێت ئەو بڕە بەرزبکرێتەوە بۆ 2000 دۆلار و تەنانەت 4000 دۆلار.

دوای چەندین مانگ دانوستاندن و مشتومڕی تووند، دواجار شەوی 20-12-2020 کۆماری و دیموکراتەکانی ئەمریکا  گەیشتنە رێککەوتن لەسەر پێشکەشکردنی بڕی 900 ملیار دۆلار هاندانی ئابووری بە ملیۆنەها هاووڵاتیی ئەمریکی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زەرەرمەند بوون. پاکێجەکە بە فلتەری ئەنجوومەنی نوێنەران و پیراندا تێپەڕی، بەڵام ترەمپ واژۆی لەسەر نەکرد.

 





ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad