ZNA- ھەولێر گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر باس لەو گرتە ڤیدۆییە دەکات کە ھاولاتێک پێوانەی بەرزی پردێک دەکات لە شەقامی ١٢٠ مەتری ئەو بەشەی کە دەکەوێتە نێوان شەقامی کەرکوک و موسل کە ئەو پردە بەرزییەکەی ٤.١٧ کە ستاندەردی پردەکانی ١٢٠ مەتری ٥ مەتر دانراون .
فازل حاجی گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند دوای بەدواداچوونمان بۆ ڤیدۆکە بۆمان دەرکەوت ئەو ڤیدۆییە راستەو بەرزی ئەم پردە کەمترە .
فازل حاجی گوتیشی سەرەتا کۆمپانیاێکی تورکی ھەستاوە بە دروستکردنی ئەم پردانە دواتر بەجیان ھێشتووە دواتر کۆمپانیایی ھێمن گروپ تەواوی کردووە ئەوانیش بێ ئەوەی پێوانەی بکەن بە ھەمان ستانداردی ئەو شەقامە ھێمای ٥ مەتریان بۆ داناوە .
گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر گوتیشی وەئێستا ئەو هەلەیە چاککرایەوە لەلایەن هێمن گروپەوە بەدەس تخۆشیەوە وە دەستخۆشی لەو هاولاتیە دلسۆزو خەمخۆرەش دەکەین کەهەمو لایەنەکانی لەو هەلەیە ئاگادارکردەوە بەر لەکەوتنەوەی کارەساتێک بەهۆیەوە .
ئەم هەواڵە 601جار خوێندراوەتەوە |