English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای جوڵه‌ی كه‌شتییه‌كی ژێر ئاوی ئیسرائیل به‌ره‌و كه‌نداو، ئێران هۆشداری پاشهاتی مه‌ترسیدار ده‌دات
2020-12-28 [10:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌عید خه‌تیب زاده‌ وتی، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌ جوڵه‌ی كه‌شتییه‌كی ژێر ئاوی ئیسرائیل بۆ كه‌ندو ده‌كه‌ن ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی گورزێك له‌ ئێران هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ خه‌تیب زاده‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، هه‌مووان ده‌زانن كه‌نداوی فارسی بۆ ئێران مانای چییه‌، مه‌ترسییه‌كانی سه‌ركێشیكردن به‌ تێپه‌ڕأندنی هێڵی سوور ده‌زانن، وتیشی، هه‌واڵی جوڵه‌ی كه‌شتییه‌كی ژێرئاوی ئیسرائیلی به‌ره‌و كه‌نداوی فارسی یارییه‌كی راگه‌یاندنه‌، هۆشداری ده‌ده‌ین كه‌س هه‌ڵنه‌خه‌ڵتێت.

لای خۆیه‌وه‌، وته‌بێژب لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئێران، ئه‌بو فه‌زل غه‌مویی، له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "جه‌زیره‌" وتی، ئه‌گه‌ر كه‌شتییه‌ ژێرئاوییه‌كه‌ی ئیسرائیل بگاته‌ كه‌نداوه‌، ئه‌وا وڵاته‌كه‌ی به‌ كرده‌وه‌یه‌كی دوژمنكارانه‌ له‌قه‌ڵه‌می ده‌دات، ئه‌وكات مافی خۆمانه‌ تۆڵه‌ بكه‌ینه‌وه‌.

رووی له‌ ئیسرائیلییه‌كان كرد و وتی، په‌یامێكی روون ئاراسته‌یان ده‌كه‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت زۆر هه‌ستیارانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر كه‌شتییه‌كه‌ی ئیسرائیل بگاته‌ ئاوه‌كانی كه‌نداوه‌ ئه‌وا بۆ ئێمه‌ ئامانجێكی له‌بار ده‌بێت، وتیشی، هاتنی ئیسرائیل بۆ نزیكی ئێران ئه‌وا كێشه‌ بۆ وڵاتانی دراوسێ دروست ده‌كات.

پێشتر وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل هیدای زیلبرمان وتی، هێرشه‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان بۆ سه‌ر چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی سه‌ر به‌ سوپای وڵاته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووبوو، باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و هێرشانه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجام دراون، به‌ڵام زیانه‌كه‌شی بۆ سه‌ر سوپای وڵاته‌كه‌ و دامه‌زراوه‌كانی ئیسرائیل سووك بوو.

زیلبرمان به‌ رۆژنامه‌ی "ئیلاف"ی راگه‌یاندوه‌، هه‌ر شه‌ڕێكی داهاتوو، زیانی گیانی زۆر به‌ ئیسرائیل ده‌گه‌یه‌نێت و دامه‌زراوه‌كانی ئاسایش و ستراتیژی له‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ هۆی بۆردومانی مووشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان خاپوور ده‌بێت، بۆیه‌ ئیسرائیل پشت به‌ پلانی بنیاتنانی سوپایه‌كی زیره‌ك و خێرا و ئاماده‌ به‌ نوێترین چه‌ك و نه‌كنه‌لۆژیا ده‌به‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بوه‌ستێت.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 2611جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad