ZNA - هەولیر وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، دەستیان لە نانەوەی ئاژاوە لە نێوخۆی عیراقدا نییە.
سەعید خەتیبزادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە بەرانبەر رۆژنامەواناندا رایگەیاند، شاندێکی حکومەتی عێراق، بەسەرۆکایەتیی ئەبوو جیهاد هاشمی راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، لە تاران لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆبوونەتەوە.
خەتیبزادە گوتی، ئێران بۆ نانەوەی پشێوی و ئاڵۆزی لە ناوچەکە هەوڵنادات، بەڵام بەهەموو شێوەیەک پارێزگاری لە ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی دەکات.
خەتیبزادە لە وەڵامی تویتێکی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدردا گوتی: ئێران هەرگیز لەگەڵ هێرشکردنە سەر دیپلۆماتکاران و ناوچەی نیشتەجێبوون نییە.
ئەم هەواڵە 112جار خوێندراوەتەوە |