ZNA - هەولیر میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، دوای دۆزینهوهی تهرمی شاخهوانێكی له بهرزاییهكانی تاران، ژمارەی قوربانیان گەیشتە 12 کەس.
ئەم شاخەوانانە بەهۆی کڕێوە و ڕنووی بەفرەوە گیانیان له دهستداوه و شهش شاخهوانی دیكهش هەتا چارهنووسیان دیار نیە.
مەهدی وەلیپوور سەرۆکی بەشی فریاگوزاری مانگی سووری ئێران رایگەیاند، تا ئێستا توانیویانە 14 کەسی دیکە لە ناوچە شاخاوییەکانی تاران رزگار بکەن، بهڵام بههۆی ناڵەباریی كەش و ھەواوە، گەڕان بە دوای ئەو کەسانەی بێسەروشونن وەستاوە.
رۆژی هەینیی رابردوو ژمارەیەک لە شاخەوانان لە ناوچەی کەلەکچالی دارئاباد و ئاهار لە بەرزاییەکانی باکووری شاری تاران، بە هۆی نالەباریی کەش وهەوا بێسەرو شوێن بوون.
ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە |