|
ZNA ــ هەولێر ئەو کەسانەی کیتۆ پەیڕەو دەکەن، رێژەی کاربۆهیدرات و شەکر کەمدەکەنەوە و زیاتر بایەخ بە خواردنی چەوری تەندروست و پرۆتین دەدەن، مێتابۆلیزم لەبری کاربۆهیدرات چەوری بۆ وزە بەکاردەهێنێت، كەسانێكی زۆر ئەم بەرنامەی كێش دابەزاندنە پەیڕەو دەكەن، بەڵام ئەمە بۆ هەمو كەسێك گونجاو نییە، مەترسی هەیە بۆ ئەم كەسانە.
1. ژنی دوگیان
ژنانی دوگیان پێویستیان بە سیستمیكی خۆراكی هاوسەنگ هەیە بۆئەوەی كۆرپەكەیان گەشە بكات و ئەو ماددە خۆراكیانە بەدەستبهێنیت كە پێویستی پێیەتی، هەربۆیە كیتۆ ناتەندروستە بۆ ئەو ژنانەی دوگیانن.
2. كەسانی روەكی
ئەو كەسانەی روەكین كیتۆ زۆر قورس دەبێت بۆیان، چونكە خۆیان لە بەشێكی زۆر لە سەوزەكان دەگرنەوە و هاوكات گۆشتیش ناخۆن، ئەمەش زیان بە تەندروستییان دەگەیەنێت.
3. كێشەی كرداری هەرس
بەهۆی ئەوەی پەیڕەوكەرانی ئەم سیستمە خۆراكییە كاربۆهیدرات و ریشاڵ كەمدەكەنەوە كێشە لە گەدەیان دروستدەبێت، هەربۆیە ئەگەر خۆت كێشەی كرداری هەرست هەیە، كیتۆ بڕیارێكی زۆر خراپ دەبێت بۆتۆ.
4. توشبوانی نەخۆشی گورچیلە
بەهۆی ئەوەی كیتۆ لەسەر چەوری بەندە، پەستانێكی زۆر دەخاتە سەر گورچیلەكان، رێگری دەكات لەوەی بە باشی كاربكات، مەترسی بەردی گورچیلەش زیاد دەكات.
ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە |