ZNA ــ هەولێر
بەپێی توێژینەوەیەك كۆرۆنا كاریگەری لەسەر تەندروستی ئافرەتان دروستدەكات و دەبێتە هۆی ناڕێكی سوڕی مانگانە و ئەگەر دوگیانبونیان كەمدەبێتەوە. بەپێی راپۆرتێكی Medical News Today، ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی ئافرەتان دەبێت، هۆكارە بۆ ناهاوسەنگی و نائاساییبونی سوڕی مانگانە، ئەگەری دوگیانبونیان كەمدەبێتەوە. بەپێی ئەو راپۆرتە پزیشكییە كە پشتی بەستوە بە توێژینەوەیەكی زانستی، پەتای كۆڤید-19 هۆڕمۆنەكانی جەستە ناهاوسەنگ دەكات و هەوكردنی جەستە زیاد دەكات. بەشێكی زۆر لەو ئافرەتانەی توشی ئەم پەتایە دەبن تەنانەت دوای چاكبونەوە و تێپەڕاندنی ڤایرۆسەكە سوڕی مانگانەیان ناڕێك دەبێت و كاریگەرییەكەی بۆ ماوەیەكی زیاتر لەسەر جەستەی دەمێنێتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad