ZNA - ههولێر
ڕاگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل هاوڵاتیان ئاگادار دهكاتهوه، ھەر کەسێک سەردانی تورکیا بکات، پێوستە راپورتی پشکنینی کۆرۆنا (PCR) نیگەتیڤی پێ بێت.
ئهمهش دهقی راگهیهنراوهكهیه:
ئاگاداری ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و عیراق دەکەین کە ھەر کەسێک نیازی ھەبێت سەردانی وڵاتی تورکیا بکات، پێوستە راپورتی پشکنینی کۆرۆنا (PCR) نیگەتیڤی پێ بێت و ٧٢ کاتژمێر بەسەر دەرچوونی راپورتەکەیدا تێپەر نەببن، چونکە بەپێی نوێترین رێنماییەکانی ئەو وڵاتە بەبێ ھەبونی راپورتی پشکنینێ کۆرۆنا رێگا نادەن گەشتیار سەردانی وڵاتەکەیان بکەن، ئەم بریارەیان لە رێکەوتی ٣٠\١٢\٢٠٢٠ جێبەجێ دەبێت.
پەیوەندی و ڕاگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل
٢٨\١٢\٢٠٢٠
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |