English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وڵاتانی کەنداو خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سەران ئامادە دەکەن
2020-12-28 [03:30 AM]

​ZNA - هەولیر


وڵاتانی کەنداو لە کۆنفرانسێکی ڤیدیۆییدا وەک بەرایی کۆبوونەوەی سەرانی ئەم وڵاتە لەبارەی گەڕاندنەوەی قەتەر بۆ ریزی  ئەم وڵاتانە هەوڵەکانیان چڕتر کردەوە.

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو، بەبێ ئامادەبوونی محەمەد عەبولرەحمان ئال سانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین، لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەوە و تیایدا ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو لە سعودیە باسکرا.

سعودیە، ئیمارات، بەحرەین و میسر، لە ٢٠١٧ەوە، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاند و بە پشتیوانیکردنی تیرۆر تۆمەتبارییان کرد.

ئێستا هەوڵ دەدرێت قەتەر جارێکی دیکە بگەڕێندرێەوە ریزی وڵاتانی کەنداو.

قەتەر دوای ئەوەی لە وڵاتانی عەرەبیی کەنداو دابڕا بە جودا پێوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا و ئێران باش کردووە.





ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad