English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ھەولێر: چوار کەس لەسەر وەرگرتنی سەرانە لە خەڵک دەستبەسەرکران
2020-12-28 [04:02 AM]

​ZNA - ھەولیر


پۆلیسی پارێزگای ھەولێر توانیویانە چوار کەس لە شارۆچکەی عەنکاوە دەستگیربکەن کە سەرانەیان لە خەڵک وەرگرتووە، ئەمەش دوای ئەوەی خەڵکێکی زۆر سکاڵایان تۆمارکردووە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگاکەش دەڵێت، چوار کەس بوون و دانیان بە چوار حاڵەتدا ناوە.
 
ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر  رایگەیاند، دوای ئەوەی دەنگۆ بڵاوبووەوە کە چەند رێگرییەک لە خەڵک کراوە، تیمەکانیان توانیویانە بە پلانێکی تۆکمە ئەو کەسانە دەستگیربکەن کە باندێکی چوار کەسین، تاوەکو ئێستاش خۆیان دانیان بە چوار حاڵەتدا ناوە.
 
ئەو چەند کەسە، بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، "چەقۆ، حەربە، بۆکس خەنجەر و چەک، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMWی بێ ژمارە ئەو کارەیان ئەنجامدەدا"، کە لە عەنکاوە و گەڕەکی نازناز ئەو کارانەیان کردووە.
 
ئەو چوار تۆمەتبارە تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵە و ئێستا بەپێی ماددەی ٤٤٢ لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون.
 
رۆژی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاماری تاوانەکانی ئەو ساڵەی بە ھەموو جۆرەکانیەوە خستەڕوو و ئاماژەی بەوە کرد، لەو ساڵەدا ١٠ ھەزار و ٦٨١ تاوان ئەنجامدراون، لەو ژمارەیەش نۆ ھەزار و ٨٤٦ تاوان ئاشکراکراون و دراون بە دادگا.

 





ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad