English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د . سۆزان ئیبراهیم: بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار زیاتر بارودۆخی دارایی خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت به‌ره‌و خراپی ده‌بات
2020-12-28 [06:09 AM]

zna:هەولێر


مامۆستایەکی زانکـۆ رایگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره‌ی دراوه‌ بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار زۆر زه‌حمه‌ته‌ بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت، زیاتر بارودۆخی دارایی به‌ره‌و خراپی ده‌بات.

د. سـۆزان ئیبراهـیـم مامۆستای زانکـۆ راگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره‌ی دراوه‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت، زیاتر بارودۆخی دارایی به‌ره‌و خراپی ده‌بات، كازمی هه‌وڵ ده‌دات عێراق به‌ره‌و ئاسۆیه‌ك ببات به‌وه‌ی فشاری له‌ سه‌ره‌. پارته‌ شیعیه‌كان به‌رده‌وام فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر كازمی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ره‌سی پێ بێنن.

روونیشیكرده‌وه‌: كه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ هی ئه‌مرۆ نیه‌ به‌ڵكو بۆ ساڵانی رابردوو ده‌گه‌رێته‌وه‌، بارودۆخێكی ناسه‌قامگیر له‌ عێراق بوونی هه‌یه‌ له‌ گشت بواره‌كان سیاسی و ئابووری و بواری دیكه‌، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه‌ له‌ عێراق بوونی هه‌یه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌نگاو نه‌نراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی، هه‌روه‌ها كیشه‌ی نێوان پارته‌ شیعیه‌كان، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كازمی نه‌توانی هاوسه‌نگی له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دروست بكات. زۆرینه‌ی دیكتاتۆری باڵی به‌ سه‌ر بڕیاره‌كان كیشاوه‌،  نه‌ك ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بەوەدا: بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان پێویسته‌ لایه‌نی سێیه‌م به‌تایبه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان به‌شدار بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی كه‌ بوونیان هه‌یه‌ له‌ عێراق.

د. سۆزان گوتی: ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ناو كوردن له‌ په‌رله‌مانی عێراق دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ هه‌رزه‌كاری سیاسیان پێ ده‌لێن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نی فه‌رمییه‌ و پێویسته‌ گوێ به‌ قسه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌درێت.





ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad