English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەیسەر نهێلی: لەسەر پرسی گەنجان رێکخراوەکانی لاوان سەردانی هەرسێ سەرۆکایەتیەکان دەکەن
2020-12-28 [06:39 AM]

ZNA- هەولێر


لەبارەی کێشەکانی گەنجان بڕیارە ڕێکخراوەکانی لاوان سەردانی ھەرسێ سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دەکەن، سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت، لە سەرەتای ساڵی نوێ کۆنفڕانسێکی زانستی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەنجان بەڕێوە دەچێت.

مەیسەر نھێلی، سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ئێمە ڕێکخراوەکانی تایبەت بە لاوان کۆبووینەوە و تێیدا بە وردی پەنجەمان خستووەتە سەر کێشەکانی ئەمڕۆی لاوانی ھەرێمی کوردستان و بڕیارمان داوە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی ھەرسێ سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان بکەین.

مەیسەری نهێلی گووتی: مەبەست لە سەردانی ئێمەش بۆ چارەسەرکردنی گەنجانە، چونکە قەیرانی دارایی و کێشەکانی ئێستا، کاریگەرییان لەسەر چینی لاوان ھەبووە، بەتایبەتی ڕێژەی بێکاری و بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان زۆر زیادی کردووە و پێویستە لە بەرچاو بگریت بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە کێشەکانی گەنجان.

هەروەها مەیسەر نھێلی، سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی:  بڕیارە لە سەرەتایی ساڵی نوێ کۆنفڕانسێکی زانستیی تایبەت بە کێشەکان گەنجان بەڕێوە ببەین کە لە ڕۆژانی داھاتوو کات و شوێنی کۆنفڕانسەکە دیاری دەکرێت و تێیدا بە شێوەیەکی زانستی کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەنجان دەکەین و، ھەموو لایەنە پەیوەندارەکان و کەسانی ئەکادیمی تێیدا بەشداری دەکەن.


دڵشاد یونس هەرکی
 





ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad