ZNA - ههولێر
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگهیاند، حکوومەتەکەی دۆناڵد ترەمپ، زانیارییە ئەمنییە گرنگەکانیان پێنەداون، بۆیه ئاستەنگی کاتی بۆ خۆی و کابینەکەی دروست دەکات، وتیشی، کۆمەڵێک دەزگای زۆر کە گرنگییەکی تایبەتیان بۆ ئاسایشی ئەمریکا هەیە، زیانیان بەرکەوتووە.
جۆ بایدن لە میانی لێدوانێکیدا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بەتایبەت رێگریکردن لە قۆناغی راگوزەری رابەرایەتی سیاسیی وەزارەتی بەرگریی کراوە.
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا باسی لەوەشکرد کە حکوومەتەکەی دۆناڵد ترەمپ لە قۆناغی راگوزەردا، گرفتی بۆ خۆی و کابینەکەی دروستکردووە و رایگەیاند "کۆمەڵێک دەزگای زۆر کە گرنگییەکی تایبەتیان بۆ ئاسایشی ئەمریکا هەیە، زیانیان بەرکەوتووە".
جۆ بایدن ئاماژەی بەوەشدا کە حکوومەتەکەی دۆناڵد ترەمپ، زانیارییە ئەمنییە گرنگەکانیان پێنەداون، ئەمەش وادەکات دوژمنانی ئەمریکا سوود لەم لاوازییە ئەمنییە ببینن.
ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە |