English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامی قەزای شەنگال: گروپە ناشەرعیەکان بۆنەتە ھۆکاری نەگەرانەوەی خەلک بۆ سەر مال و مولکی خۆیان
2020-12-29 [09:10 AM]

ZNA-هەولێر


قایمقامی قەزای شەنگال رایگەیاند، ھەر جارێک فشار لە سەر گروپە ناشەرعیەکانی ناو شەنگال دروست ببێت بۆ چۆل کردنی شەنگال ئەوان پیلانێکی تر دادەنێن و بە ناوێکی تر پیلانی خۆیان دیاری دەکەن، ھەروەھا گروپە ناشەرعیەکان بە پشتیوانی حەشدی شەعبی لە شەنگال کاری خۆیان دەکەن.

مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شەنگال، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دۆخی شەنگال لە جاران خراپتر بووە لە بەر چەکدارەکانی گروپە ناشەرعیەکان، ھەر جارێک فشار لە سەر گروپە ناشەرعیەکانی ناو شەنگال دروست ببێت بۆ چۆل کردنی شەنگال ئەوان پیلانێکی تر دادەنێن و بە ناوێکی تر پیلانی خۆیان دیاری دەکەن و خۆیان ئاسایدەکەنەوە لە ناو شەنگال.

قایمقامی قەزای شەنگال گووتی: ھەموو سالێک لەبەر گروپە چەکدارەکانی ناو شەنگال بێبەش دەبێت لە پرۆژەی خزمەتگوزاری، ھەروەھا  گروپە ناشەرعیەکان رێگە نادەن خەرکی لێقەو ماو ئاوارەی شەنگال بگەرێنەوە سەر مال و مولکی خۆیان.

ھەروەھا مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شەنگال ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە گروپە ناشەرعیەکان بە پشتیوانی حەشدی شەعبی لە شەنگال کاری خۆیان دەکەن، پێویستە حەشدی شەعبی دەست بەرداری پشتیوانی کردنی ھەموو گروپە ناشەرعیەکان ببێت، ئەو گروپانە خۆیان بە حەشدی شەعبیەوە گرێداوە بۆ ئەوەی لە ناو شەنگال بمێنەوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad