English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیامەند کەریم: قۆناغی یەكەمی شەقامی ١٥٠مەتریی ھەولێرسەرەتایی ساڵی داھاتوو دەكرێتەوە
2020-12-29 [10:41 AM]

ZNA- هەولێر


 

گوتەبێژی شارەوانی ھەولێر دەلێت، ھۆكاری نەكردنەوەی قۆناغی یەكەمی شەقامی ١٥٠مەتریی ھەولێر، ئەوەیە كە كەش وھەوا رێگر بوو، بەڵام ئێستا ٩٩%ی تەواو بووە و لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا دەكرێتەوە، چونكە تەنھا ھەندێك وردەكاریی ماوە.

سیامەند كەریم، وتەبێژی شارەوانی هەولێر بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "بڕیار بوو پێش كۆتایی ئەمساڵ قۆناغی یەكەمی شەقامی ١٥٠مەتری بكرێتەوە، بەڵام بە ھۆی كەش و ھەواوە كە بارانبارین چەند رۆژێك بەردەوام بوو، نەتواندرا كارەكان تەواو بكرێن و لە ئێستاشدا كارەكان لە قۆناغی كۆتاییدان و زۆری نەماوە تەواو بێت، بۆیە ئەگەر كەش وھەوا نەبووایە، پێش سەری ساڵ قۆناغی  یەكەم دەكرایەوە.

سیامەندكەریم گووتی: لە ئێستادا خەریكە كارەكان تەواو دەبن و بڕیارە لە سەرەتای مانگی داھاتوو لە ساڵی نوێ، قۆناغی یەكەمی شەقامی ١٥٠مەتری بكرێتەوە.

هەروەها سیامەند كەریم، وتەبێژی شارەوانی هەولێر بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس ئەوەشی خستەروو گووتی، ئەو بەشەی دەكرێتەوە، ٩٩%ی کارەکانی تەواو بووە و تەنھا ھەندێك وردەكاریی ماوە، كە بەشی یەكەمی شەقامەكەش ٩ كیلۆمەتر دەبێت.


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad