English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای پێكدادانه‌كانی ئه‌م دواییه‌، ژمارەی هێزەكانی ڕووسیا لە عەین عیسا زیاد دەکات
2020-12-29 [11:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەپێی نووسراوێکی ڕۆیتەرز وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە هێزی پۆلیسی سەربازیی زیاتری ناردووەتە ناوچەی عەین عیسا.

وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا وتیشی، ئامانجی جووڵەکردن بەو هێزانەش ئەوەیە سەقامگیریی ناوچەکە جێگیر بکرێت کە لە هەفتەی ڕابردوودا هێزە کوردییەکانی سووریا لەگەڵ سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەربە و سوپایە لە سووریا تووشی ڕووبەڕووبوونەوە بووبوون.

بە پێی نووسراوەکەی ڕۆیتەرز ئەو ڕووداوانە لە سەروبەندی گفتوگۆکانی ڕۆژی سێشەمە لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی تورکیا ڕووسیا هاتوونەتە ئاراوە.

سەرچاوەیێکی ئاگاداریش لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە ڕۆیتەرزی وتووە وڵاتەکەی دانوستانەکەی ڕۆژی سێشەمە وەک هەلێک بۆ دەرکردنی کوردەکان لە عەین عیسا بەکار دەهێنێت.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت جەختی کردۆتەوە کە هێزە کوردییەکانی سووریا ناسراو بە یەپەگە لە ئەنجامدا دەبێت عەین عیسا چۆڵ بکەن و تورکیا ئامادەیە هەموو جۆرە بژاردە و ئامێرێک بۆ ئەو مەبەستە بەکار بهێنێت. هێزە میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە سووریا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا بە پشتیوانیی بۆردومانەکانی تورکیا لە عەین عیسا بۆ داگیرکردنی ئەو شارە ستراتێژیکییە کاریان کردووە بەڵام تا ئەم کاتەش لەو مەبەستەیان سەرنەکەوتوون.

دەوڵەتی ڕووسیا گوتوویەتی جووڵەکردن بە هێزی نو لە پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا بەرەو عەین عیسا پاش ڕێککەوتنیان لەگەڵ تورکیا ئەنجام بووە.

هێزە کوردییەکانی سووریا داوایان لە ڕووسیا کردووە لە هێرشەکانی تورکیا بۆ داگیر کردنی ئەو شارە ڕێگری بکرێت بەڵام مۆسکۆ داوای لە کوردەکان کردووە بۆ ڕێگری کردن لە هێرشەکانی تورکیا شاری عەین عیسا ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا بکەن.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad