English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
علی عەونی : عێراق بیانوو دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی لەگەل ھەرێم رێک نەکەوێت
2020-12-29 [12:30 PM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دەلێت لەگەل عێراق ناگەینە ھیچ رێکەوتنێک چونکە عێراق بە ھیچ شتێک رازی نابێت جگەلە دەستبەرداربوونی دۆزی نەتەوەی گەلەکەمان ، کێشەکە نە نەوتە نە خالە سنورییەکان نە ھیچ شتێکی تر ئەوان دەیانەوێت ئێمە نەبین و ئێمەش بریارمان داوە بمێنین  .


علی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لاپەرەی خۆی لە تۆری کۆمەلاییەتی فەیسبوک نوسیویەتی شاندی دانوستکاری ھەرێم ھەموو داخوازییەکانی بەغدای جێبەجێ کردووە بەلام ئەوان ئامادەنین مافی ھەرێمی کوردستان بدەن .


علی عەونی ئاماژەی بەوەشکردووە ئێستا بەشێک لەوانەی لە بەغدان دەلێن دەستور کەم و کوری ھەیە ئەگەر ھاتوو دەستوریش بگۆردرێت ئەوان ھەر بیانوو دەدەۆزنەوە بۆ ئەوەی مافەکانی ھەرێمی کوردستان نەدەن .


ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی باس لەوەشدەکات ئەگەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان دلنیا نەبوایە لەسەر ھەقە بەرێز مەسرور بارزانی داوایی لە نەتەوە یەکگرتووەکان نەدەکرد وەک چاودێر بێنە نێوان گفتوگۆکانی نێوان ھەرێم و بەغدا .


علی عەونی دەلێت باشترین کار ئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرلەنوێ داھاتەکانی کۆبکاتەوە جارێکی تر مووچەکان رێکبخاتەوە ھەر چەند داھات ھەبوو دابەشی بکەن چاوەرێی بەغدا نەکەین لە بووجەی سالی نوێ پشکی ھەرێمی کوردستان دیاری دەکەن بەلام بیانوێکی بۆ دەدۆزنەوە و ناینێرن .





ئەم هەواڵە 508جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad