ZNA ــ هەولێر جاترە یه‌کێکه له ناسراوترین گژوگیاکان لە جیهان، تام و چێژێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له هه‌مان کات کۆمەڵێک سودی هەی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ چی بەسەوزی یان بە وشکراوی.
بڕێکی زۆر که‌م وزه‌ی تێدایه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی دژه‌ئۆکسانه‌کان و ڤیتامینه‌کان C , A E ، B، له‌گه‌ڵ کانزهکانی وه‌ک ئاسن، مه‌گنسیۆم، مه‌نگه‌نیز، کالسیۆم، له‌گه‌ڵ بڕێکی زۆرله ڕیشاڵ، ئاو، رێژه‌یه‌کی که‌م کاربۆهیدرات، پڕۆتین و ئاسن، دكتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین سودەكانی بڵاوكردوەتەوە.
1. دابه‌زاندنی فشاری خوێن لەڕێگای فراوان کردنی بۆریەکانی خوێن.
2. بەهێزکردنی تەندروستی دڵ، بە هۆی کەمکردنەوەی لێدانی دڵ و دابەزاندی فشاری خوێن، بۆیە یارمەتی خۆپاراستن ئەدات له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
3. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ دەدات.
4. سودی هەیه له چارەسەری کۆکە و پشمین و کەمکردنەوەی بەڵغەم و پاکردنەوەی کۆئەندامی هەناسە لە کاتی پەتا و هەوکردن.
5. بەهێزکردن و چالاک کردنی بەرگری جەستە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و ماددە دژە ئۆکسانەکان و ماددە ڕیشاڵیەکان بێجگە لە ئاو.
6. خۆپاراستن له چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه بە تایبەت شێرپەنجەی کۆڵۆن.
7. نه‌هێشتنی دڵەکزێ، ئاوسانی سک، کەمکردنەوەی غازات و چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس.
8. به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری، زیاد کردنی ئاستی هۆرمۆنی دڵخۆشی و چاککردنی مەزاج.
9. بەسودە بۆ پاراستنی ته‌ندروستی پێست، گه‌ش بونه‌وه‌ی، نه‌هێشتنی چرچولۆچی، زیپکه، سیسی ده‌م و چاو.
10. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەکرەی خوێن.
11. پاراستنی تەندروستی ددان و ناودەم.
12. کەمکردنەوەی ئازاری جومگە و ئێسک و هەندێک جۆری سەرئێشە.
شێوازی ئامادە کردنی:
یەک کەوچکی چێشت لە جاترەی کوتراو بخەرە ناو کوپێك ئاوی گەرم و بۆ ماوەی 10-15 خولەک جێیبهێڵە و دوایی بیخۆرەوە، نابێت جاترە بکوڵێنرێت بۆ ماوەیەکی زۆر تا زەیتەکانی ناوی نەفەوتێت.
بۆ چارەسەری کۆکە و پەتا کەوچێک هەنگوین یان دو لەت لێمۆ بخەرە ناو کوپەکە و ڕۆژی سێ جار بیخۆرەوە.
ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە |