|
ZNA ــ هەولێر جەڵتە بەهەمو جۆرەکانییەوە بەشێوەیەکی گشتی بەهۆی خواردنی ناتەندروست یان دانیشتن و خەوی زۆر، یان هەندێک دەرمانەوە، یاخود ئەنجامنەدانی وەرزش، یان بۆماوەیی، تەمەن، جگەرەکێشانەوە توشی خوێنبەر و خوێنهێنەرەکان دەبێت.
بەگوێرەی توێژینەوەیەكی زانکۆی ئەمەریکا، ئەو کەسانەی توشی جەڵتە دەبن یان ئەگەری هەیە، هەست بە بونی ئازار دەکەن لەسەر سنگیان، یان سییەکانیان و تەنگەنەفەس دەبن.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی Boldsky هەندێک خۆراک هەیە رێگری لە توشبونی مرۆڤ دەکات بە جەڵتە.
1. ئەو خواردنانەی ماددەی سالیسیلەیت-ی تێدایە، وەک بیبەری سور، زەردەچەوە، زەعتەر و زەنجەبیل و نەعنا، یان میوەکانی وەک ئەنەناس، ترێ، تو، پرتەقاڵ، زەیتون، تەماتە و تور.
2. ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا-3، وەک خواردنە دەریاییەکان، سپێناغ، زەیتی گەنمەشامی، تۆوی کەتان، تۆوی گوڵی گوڵەبەرۆژە و کەلەرم، هاوکات یارمەتی ئارامبونەوەی دەرون دەدات و تەندروستی چاو باشتر دەکات.
3-ڤیتامین E، کە یەکێکە لە پێکهاتە خۆراکیە بەسودەکان وەک سپێناغ، بادەم، برۆکلی، کێوی، تەماتە، پەتاتە و ئەڤۆكادۆ.
ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە |