ZNA – هەولیر
جەوهەر نادری،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری ئه‌منی له پۆلیسی پاریزگای ئیلام له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دەڵێت لەم پارێزبایە ٣٣٤ كه‌س به مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی پاشماوه‌ی جه‌نگ گیانیان له ده‌ستداوه.
جه‌وهه‌ر نادری دەڵێت، زیاتر له ٢٠ ملیۆن مینی پاشماوه‌ی جه‌نگ، له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌ر چوار پارێزگای سنه، ورمێ، كرماشان و ئیلام هه‌ن كه پاشماوه‌ی هه‌شت ساڵه‌ی جه‌نگی-عێراق ئێرانن.
نادری گوتی، ٣٣٤ كه‌س ته‌نیا له سنووری پارێزگای ئیلام به مین گیانیان له ده‌ستداوه‌و ٣٣٠ كه‌سیش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نیی پاشماوه‌ی جه‌نگ ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان له ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ٢٤٧ كه‌سیش به سووكی برینداربوون.
ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە |