ZNA – هەولیر
بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی فەرمی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، سەربازانی یەکەی تۆپهاوێژی گۆڕەپان، لە بنکەی ئاسمانی سالم لە کوەیت خەریکی مەشق و راهێنانن.
لە چوارچێوەی ئەو مەشقانەشدا، ئۆپەراسیۆنی مووشەکی پێشکەوتووی گواستراوە ئەنجام دەدرێت.
ئەم هەڵمەتەی سەربازانی ئەمریکایی لەکاتێکدایە، یەکەم ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس نزیکبووەتەوە و ئاڵۆزی زیاتر لە نێوان ئەمریکا و ئێران سەری هەڵداوە.
ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە |