ZNA – هەولێر
لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور بڵاوکرایەوە و لەم هەفتەیەدا بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی " Wonder Woman" کە بەناوی "Wonder Woman 1984"یە، لە ریزبەندی یەکەمی لیستەکەدا هات.
ئەم بەرهەمە لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور، توانی 16 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری ئەمریکی بەدەستبێنیت.
"Wonder Woman 1984" بە یەکێک لە فیلمە بەهێزەکانی 2020 دەژمێردرا، بەڵام داهاتەکەی لە ئاست پێشبینییەکان نییە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر داهاتی تەواوی فیلمەکان هەبووە.
بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند جارێکی بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکاندا دواخرا.
ئەم هەواڵە 91جار خوێندراوەتەوە |