ZNA – هەولێر
هەرچەندە تاوەکو ئێستا کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر بەرهەمهێنەرانی فیلم و سینەماکان هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە بەرهەمهێنەرانی فیلم بڕیاریانداوە فیلمەکانیان لە مانگی کانوونی دووەمی 2021 لە سینەماکاندا نمایش بکەن.
یەکێک لە فیلمەکان بەناوی "Our Friend"یە و Dakota Johnsonخانمە ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێرێت و لە 22 مانگی داهاتوو لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت.
فیلمی نوێی ئەکتەری ئەمریکی دێنزل واشنتن بەناوی "The Little Things" لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و وەک بەهێزترین فیلمی ئەو مانگە دەستنیشانکراوە.
ئەم هەواڵە 97جار خوێندراوەتەوە |