ZNA - ههولێر
سەرچاوەیەکی سەربازی سوری وتی بەهۆی بۆردومانێکی ئیسڕائیلەوە بۆ سەر شوێنێکی سەربازی لەنزیک دیمەشق سەربازێکی سوری کوژرا و سیانی دیکە برینداربوون.
سەرچاوەکە بەپێی ئەوەی ڕاگەیاندنی سوریا بڵاویکردەوە وتی " لەکاتژمێر یەک و نیوی بەرەبەیان ئیسڕائیلی دوژمن بە موشەک لە باکووری جەلیلەوە هێرشی کردۆتە سەر یەکەیەکی بەرگری ئاسمانیمان لە ناوچەی نەبی هابیل لە نزیک دیمەشق."
وتیشی " بەرگری ئاسمانیمان توانیویەتی بەرپەرچی کۆمەڵێک موشەک بداتەوە کە بووە هۆی کوژرانی سەربازێک و برینداربوونی سێ سەربازی دیکە و زیانی ماددیشی لێکەوتۆتەوە."
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش لەلای خۆیەوە وتی ئیسڕائیل هێرشی کردۆتەسەر شوێنەکانی حیزبوڵای لوبنانی و یەکەیەکی بەرگری ئاسمانی سوری لە ناوچەی زەبدانی.
ئەم هەواڵە 121جار خوێندراوەتەوە |