English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر زێدان برادۆستی: كەرتی گەشتیاری دەكەینە سەرچاوەیەكی سەرەكی داهات لە كوردستان
2020-12-30 [09:58 AM]

ZNA- هەولێر


وۆرک شۆپێک رێکدەخرێت بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنى و فرەچەشنکردنى سەرچاوەى داهات لە هەرێمی کوردستان.

دکتۆر زێدان برادۆستى، ئەندامی لیژنەى شارەوانى و گەشتوگوزارى پەرلەمانى کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسیى راگەیاند: بە هەماهەنگى لەگل دەستەى گشتى گەشتوگوزارى هەرێمی کوردستان، پڕۆژە یاسایەکمان ئامادە کردووە بۆ بەرەوپێشبردن و بووژانەوەى کەرتى گەشتیارى لە هەرێمى کوردستان، چونکە کوردستان خاوەنى ناوچەیەکى لەبار و سەرچاوەیەکى گرنگى سروشتى و شوێنەوارییە بۆ راکێشانى ژمارەیەکى زیاترى گەشتیاران بۆ هەرێمى کوردستان.


دکتۆر زێدان برادۆستی گووتی: ئامانج لە پڕۆژەکەمان فرەچەشنکردنى سەرچاوەى داهات و بەهێزکردنى ژێرخانى ئابوورى کوردستانە، بۆ ئەوەى بتوانین پشت بە سەرچاوە نا نەوتییەکان ببەستین بۆ دابینکردنى داهاتێکى زیاتر بۆ حکوومەت.


هەروەها دکتۆر زێدان برادۆستى، ئەندامی لیژنەى شارەوانى و گەشتوگوزارى پەرلەمانى کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: لە ساڵى داهاتوو بە هەماهەنگى لەگەڵ کەسانى شارەزاى بوارى کەرتى گەشتیارى و دەستەى گشتى گەشتوگوزارى هەرێمی کوردستان، وۆرک شۆپێک رێک دەخەین بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنى پڕۆژە یاساکە، چونکە خواستى ئێمە زیاترە لەوەى کە ئێستا هەیە، پاشان پڕۆژەکە ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان دەکرێت.


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad