ZNA - هه‌ولێر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به هاوكاریكردنی سوپای عێراق بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ئاسایشی وڵات بكات كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له رووی سیاسی و ئه‌منی وێران بووه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا وتیشی، ئه‌مه‌ریكا 30 ئۆتۆمبێلی زریپۆشی پێشكه‌ش به سوپای عێراق كرد، تاكو بۆ سه‌قامگیركردنی ئاسایشی ناوچه‌ی سه‌وز هاوكار بێت، كه باره‌گای باڵیۆزخانه‌كه‌ی لێیه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وتی، ئه‌و زریپۆشانه به فرقه‌ی فه‌رمانده‌ی تایبه‌ت له بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌سه‌د دراوه، سوپای عێراق بۆ ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌كاریان ده‌هێنێت.
ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە |