English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نۆزده‌ منداڵ له‌ رووسیا درانه‌وه‌ كه‌سوكاریان كه‌ له‌ سوریاوه‌ گه‌ڕێنرابوونه‌وه‌
2020-12-30 [12:19 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێپێدراوی روسیا بۆ مافه‌كانی منداڵان ئانا كۆزنیشۆڤا رایگه‌یاند، 19 منداڵ راده‌ستی كه‌سوكاریان كرانه‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌ كه‌مپی "هۆڵ" و "رۆژ" له‌ سوریا ره‌وانه‌ی روسیا كرابوونه‌وه‌.

كۆمسیۆنه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سه‌رجه‌می ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ ژماره‌یان 27 منداڵ بوون، كه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی كۆماری سوریا راده‌ستی كرابوون، ئه‌مڕۆ درانه‌وه‌ كه‌سوكاریان.

پێشتر راگه‌یه‌نرا كه‌وا 19 منداڵ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 13 و 15 دایه‌، له‌ ناوچه‌ی جه‌نگ له‌ سوریا بوون، گه‌ڕێنرانه‌وه‌ نیشتمان، به‌مزوانه‌ بۆ كه‌سوكاریان له‌ هه‌ردوو كۆماری داغستان و باشكورتوستان و هه‌ردوو هه‌رێمی ساراتۆڤ و كیمیرۆڤ ده‌نێردرێنه‌وه‌.

سه‌رجه‌می ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ناوچه‌ی ململانێی شه‌ڕ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌ڕێنرانه‌وه‌ روسیا گه‌یشته‌ 274 منداڵ، 122 منداڵ له‌ عێراقه‌وه‌ و 152 له‌ سوریاوه‌.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 121جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad