ZNA - هەولێر
لە 24 كاتژمێری رابردوودا ١٤٩ كەسی دیكە لە ئێران بە هۆی تووشبوون به كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.
سیما سادات لاری گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە٣٠ کانوونی یەکەم رایگەیاند ، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٦ ھەزارو ٢٧٢ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوونە.
ھەر لەم ماوەیەدا ١٤٩ كەسی دیكە بەم پەتایە گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەكان هەتا ئێستا یەك ملیۆن و ٢١٨ ھەزارو ٧٣٥ كەس تووشی كۆرۆنا بوونە و ٥٥ ھەزارو ٩٥ كەسیش بەم پەتایە ژیانیان لەدەستداوە.
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |