ZNA - هەولێر
لە عێراقیش وەک هەرێمی کوردستان ئەو کەسانەی لە شەوی سەری ساڵی نوێ رێنماییە تەندروستییەکان پێشێل دەکەن، سزا دەدرێن.
وەزارەتی نێوخۆی عێراق، پلانی ئەمنی تایبەت بە شەوی سەری ساڵ راگەیاند و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بڕیارەکانی لیژنەی تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانی بۆ شەوی سەری ساڵ جێبەجێ دەکرێن.
خالید مەحننا، گوتەبێژی وەزارەتی نێوخۆی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی نێوخۆ لەو پلانە ئەمنییەی کە تایبەت بە شەوی سەری ساڵ دایانناوە، رێوشوێنی یاسایی بەرانبەر ئەو کەسانە دەگریتەبەر کە رێنماییە تەندروستییەکانی شەوی سەری ساڵ پێشێل دەکەن.
ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە |