ZNA - هەولێر
لە هێرشی داعش بۆ سەر هەردوو گوندی ئیسلاح و ئوم حنتە، لە پارێزگای دیالە، کەسێکی سڤیل و چەکدارێکی داعش کوژران و ٣ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیش برینداربوون.
بەگوێرەی دوایین ئاماری هێرشەکەی داعش، بۆ سەر گوندەکانی ئیسلاح و ئوم حنتە، لە نێوان گوڵاڵە و خانەقین، لە سنووری پارێزگای دیالە، کەسێکی سڤیل و چەکدارێکی داعش کوژران و ٣ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیش برینداربوون.
دوای ئەم هێرشەی داعش، هێزی ئاسمانیی عێراق، ناوچەکەی بۆمباباران کردووە.
لە ناوچەی تارمییەی باکووری بەغداش، ژمارەیەک چەکداری داعش تەقەیان لە دوو چەکداری حەشدی شەعبی کرد و یەکێکیان کوژرا و ئەوی دیکەش برینداربوو.
ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە |