ZNA - ھەولێر
لە یارییەكانی هەفتەی 16ی خولی یانەكانی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئیباری كرد.
له ئه‌نجامدا به‌رشه‌لۆنه دوو خاڵی تری له‌ده‌ستدا كاتێك یارییەكەیان بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات.
له نیوه‌ی یه‌كه‌م برایت وه‌یت لێدانێكی سزای له‌ده‌ستدا و ڤاریش گۆڵێكی له خوله‌كی 16 ڕه‌تكرده‌وه.
له نیوه‌ی دووه‌م ئیبار له‌ڕێگه‌ی گارسیا گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، به‌ڵام دێمبلێ له خوله‌كی 67 ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ كه‌ته‌لۆنیه‌كان یه‌كسان كرده‌وه.
بەم ئەنجامە، بارسا گەڕایەوە پلەی شەشەمی ریزبەندیی کە خاوەنی 25 خاڵە، ئیباریش بە 16 خاڵ لە پلەی 14ـی ریزبەندیە.
ئەم هەواڵە 91جار خوێندراوەتەوە |