ZNA - ھەولێر
لە میانەی یارییەكانی هەفتەی 16ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مه‌درید بووه میوانی یانه‌ی ئێلچی.
لە ئه‌نجامدا یانه‌ی شاهانه له كۆتا یاری ئه‌م ساڵ دوو خاڵی گرنگی له‌ده‌ستدا و یارییەكەیان بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات.
گۆڵەکەى ریاڵ له گێمی یه‌كه‌م مۆدریچ لەخولەکی 20 تۆماریکرد، گۆڵه‌كه‌ی ئێلچیش یاریزان شافێز له‌خوله‌كی 52 بە لێدانی سزا تۆماریكرد.
بەم ئەنجامە ریاڵ مەدرید بە كۆكردنه‌وه‌ی 33 خاڵ لەپلەى دوەمی ریزبەندی دێت و یانه‌ی ئێلیچیش به كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ له پله‌ی پانزدهیه.
ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە |