English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوان زراری: لاهوور به ‌ئاشكرا هه‌وڵی تێكدانی قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌دات
2020-12-31 [09:48 AM]

zna:هەولێر


ئەندامێکی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند: لاهوور جه‌نگی به‌ ئاشكرا ده‌یه‌وێ بڵێت، یان ده‌بێ ئه‌و هه‌بێت یان هه‌رێم هاوشێوه‌ی كه‌ركووك ده‌فرۆشێت.

شوان كه‌ریم زراری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: لاهوور جه‌نگی كه‌ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتییه‌، سه‌ركێشییه‌كی ده‌ست پێ كردووه‌ كه‌ زۆر خراپ به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌شكێته‌وه‌.

ڕوونیكرده‌وه‌: لاهوور ئامانجه‌كه‌ی دیاره‌، بووه‌ته‌ دارده‌ستی چه‌ند لایه‌نێكی عێراقی و هه‌رێمی، ده‌یه‌وێ بڵێت یان ده‌بێت من هه‌بم یان هه‌رێمی كوردستانیش نه‌مێنێت، دیاره‌ مه‌به‌ستیه‌تی هه‌رێمیش هاوشێوه‌ی كه‌ركووك له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ردا بفرۆشێت.

شوان گوتی: لاهوور جه‌نگی كاتی خۆی په‌كه‌كه‌ی كرده‌ كه‌ڵه‌گا و دژی نفووزی پارتی به‌كاری هێنا، به‌ڵام دواتر خه‌ریك بوو سه‌ری خۆیان بخوات و هەروەها له‌و جێیانه‌ی لاهوور و په‌كه‌كه‌ تێیدا باڵاده‌ستن، به‌ ئاشكرا ئه‌جێندای وڵاتانی هه‌رێم ده‌بینرێت، ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت كه‌ قه‌واره‌ی هه‌رێم بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

لاهور جه‌نگی كه‌ پیلانه‌كه‌ی له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ فرۆشتنی كه‌ركووك ده‌ست پێ كرد، ئێسته‌ش به‌رده‌وامه‌ له‌ لێدوان و به‌رنامه‌كانی دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێم.





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad