ZNA – هەولێر رۆژنامەی سەباحی عێراق، لە زمان راز حەلفی بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتیی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، پەسندکردنی ڤاکسینی ئیترازینیکا، ناسراو بە ڤاکسینی ئۆکسفۆرد، جێگەی خۆشحاڵییە.
حەلەفی دەڵێت، لەرێگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڤاکسینەکان کۆڤاکس، ئەمجۆرە ڤاکسینەش دەگاتە عێراق.
پێشتر وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاندبوو، ١٦ ملیۆن یەکەی ڤاکسینی ڤایزەری داوا کردووە.
بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتیی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، هەوڵ دەدەن هەر دوو جۆر واکسینەکە لە عێراق کەڵکیان لێوەربگیرێت.
ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە |