English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌5 خۆراك سه‌رچاوه‌ی‌ پرۆتینن.. بۆ ژه‌مه‌كانتی زیاد بكه‌
2020-12-30 [12:25 PM]

ZNA ــ هەولێر


پرۆتین كلیلی سه‌ره‌كی ته‌ندروستی و جه‌سته‌یه‌كی باشه‌ و پارێزگاری له‌ هێزی له‌ش ده‌كات، پسپۆڕانی خۆراك ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن 5 جۆر خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ پرۆتین بۆ ژه‌مه‌كانیان زیاد بكه‌ن.

 

پرۆتین پێكهاته‌یه‌كه‌ كه‌ له‌شی گه‌وره‌ و بچووك پێویستی پێیه‌تی و پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی ماسولكه‌ و پێست و هۆرمۆنه‌كانه‌ و له‌شی خانمان ڕۆژانه‌ پێویستی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ به‌ 45 گرام پرۆتین هه‌یه‌ و پیاوان 56 گرام پرۆتینیان ده‌وێت.

 

ئه‌مانه‌ش لیستی ئه‌و خۆراكانه‌ن كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ پرۆتین:

 

1- هێلكه‌: سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی ڤیتامین و كانزا و چه‌وری ته‌ندروست و مادده‌ی‌ دژه‌ ئۆكسێنه‌ره‌ و یه‌ك هێلكه‌ 79 كالۆری گه‌رمۆكه‌ و 6 گرام پرۆتینی تیادایه‌.

 

2-باده‌م: ڕیشاڵ و مه‌نگه‌نیز و مه‌گنسیۆمی تیادایه‌، 28 گرام له‌ باده‌م  6 گرام پرۆتین و 146 گه‌رمۆكه‌ به‌ له‌ش ده‌به‌خشێت.

 

3-سنگی مریشك: باوترین ئه‌و خۆراكانه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ پرۆتین و له‌ یه‌ك پارچه‌ سنگی مریشك 53 گرام پرۆتین و 284 گه‌رمۆكه‌ ووزه‌ به‌ له‌ش ده‌دات.

 

4-شیر: زۆرینه‌ی‌ پێكهاته‌ی‌ خۆراكی تیادایه‌ كه‌ به‌نزیكه‌ی‌ له‌ش پێویستیه‌تی و ئه‌گه‌ر ترست هه‌یه‌ له‌باره‌ی‌ چه‌وریه‌كه‌ی‌ له‌ناویدایه‌ ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ ئه‌و جۆره‌ بخۆیته‌وه‌ كه‌ بێ چه‌وریه‌، له‌ یه‌ك كوپ شیردا 149 گه‌رمۆكه‌ ووزه‌ و 8 گرام پرۆتینی تیادایه‌.

 

5-گۆشتی مانگا: سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی پرۆتین و ئاسن و ڤیتامین B12 یه‌ و85 گرام گۆشت  25 گرام پرۆتین و 185 گه‌رمۆكه‌ ووزه‌ به‌ له‌ش ده‌دات. 





ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad