ZNA ــ هەولێر تەسکبونەوە یان (لە بارە سەختەکانی) گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ لە منداڵیەوە یاخود لەدوای ٣٠ ساڵی یان هەندێ جار لە دوای ٥٠ ساڵیەوە دەردەکەوێت کە لە بەرئەنجامی کۆبونەوەی چەوری لەناوپۆشی خوێنبەرەکان کە دەبنە هۆی ڕەقبون و تەسک بونەوەی خوێن بەرەکان، دكتۆر سوركێو پسپۆڕی نهخۆشییهكانی دڵ و قهستهره مهترسییهكانی درهنگ ئهنجامدانی تهسكبوونهوه و گیرانی خوێنبهرهكانی دڵ باس دهكات.
تەسک بونەوەی خوێنبەرەکانی دڵ ساڵانە نزیکی نیو ملیۆن کەس پێ ی دەمرن لە ئەمریکا، زیاترینی بەهۆی ماکەکانیەوەیەتی کە ئەمانە دەگرێتەوە :
1- ئازاری سنگە کە بە سنگەکوژێ ناسراوە
2-هەروەها دەکرێت ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ، وەستانی دڵ هەروەها تێکچون لە کارەبایی دڵ.
3- دەشکرێ ببێتە هۆی شکستی دڵ کە حاڵەتی لاوازبونی دڵ و ماسولکەکانیەتی بەوەش دەبێتە هۆی هەناسە تەنگی، هیلاکی، کۆبونەوەی ئاو لە جەستەدا.
ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە |