English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بایدن ئافره‌تێكی بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەستنیشان كرد
2020-12-31 [12:26 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

جۆو بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا کاثلین هێکسی بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەستنیشان کرد، ئەگەر هاتوو ئەنجومەنی سینات دەستنیشانکردنەکەی پەسەند بکەن ئەوا هێکس دەبێتە یەکەمین ئافرەت ئەو پۆستە بگرێتەدەست.

هێکس سەرپەرشتی تیمەکەی بایدن دەکات و ڕاسپێدراوە بۆ هەماهەنگیکردن لەپڕۆسەی ڕادەستکردنی دەسەڵاتەکان لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، پێشتریش لە سەردەمی باراک ئۆبامادا لە وەزارەتی بەرگری کاری کردووە، هەروەها یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ستراتیژی و پلاندانان و هێزەکان بووە.

لە ئێستادا لە ناوەندی توێژینەوە ستراتیژییە نێودەوڵەتیەکان لە واشنتن کاردەکات.

هاوکات بایدن کۆڵن کاڵیشی دەستنیشانکرد بۆ پۆستێکی باڵا لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکادا کە ئەویش بە هەمان شێوە لە بەڕێوبەرایەتیەکەی ئۆبامادا کاریکردووە.

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە بەیاننامەکەیدا وتی " ئەوان لە ناوەوە بۆ دەرەوەی پێنتاگۆن شارەزان و دەتوانن بەرپەرچی هەر کێشەیەک بدەنەوە کە ڕووبەڕووی هێزە چەکدارەکانمان دەبێتەوە."

بایدن پێشتر لوەید ئۆستنی بۆ پۆستی وەزیری بەرگری ئەمەریکا دیاریکرد.





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad