English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: گرێبه‌ستێكی دیكه‌ بۆ هێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا واژۆده‌كرێت
2020-12-31 [12:32 PM]

ZNA ــ هەولێر


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ عێراق چه‌ند گرێبه‌ستێكى تر له‌گه‌ڵ كۆمپانیانى ڤایزه‌ر واژۆ ده‌كات بۆ هاورده‌كردنى ڤاكسینى كۆرۆنا.

سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌لێدوانێكى به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ڕاگه‌یاند: "عێراق له‌گه‌ڵ فایزه‌ر به‌رده‌وامى پابه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڤاكسین وكۆمپانیاكانى دیكه‌ى واژۆكردووه‌".

وتیشى: "سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو یه‌كه‌مین ژه‌مه‌ ڤاكسینه‌كان ده‌گاته‌ ملیۆن و500هه‌زار ژه‌مه‌ ڤاكسین، چه‌ند گرێبه‌ستێكى تر له‌گه‌ڵ فایزه‌ر هه‌یه‌ به‌پێى ڕیژه‌ وپێشینه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى".

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دووپاتیشیكرده‌وه‌: له‌چاره‌كى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ ڤاكسینه‌كه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه‌ دیارى ده‌كرێن، زنجیرییه‌ك ساردكه‌ره‌وه‌ بۆ عه‌مباركردنى ڤاكسینه‌كه‌ ئاماده‌كراوه‌".

پێشووتر حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژینگه‌ی عێراق ڕایگه‌یاندبوو: عێراق به‌منزیكانه‌ ڤاكسینى كۆرۆنا وه‌رده‌گرێت، ئاماژه‌یشیدا گرێبه‌ستى هاورده‌كردنى ڤاكسینى ڤایزه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنى پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانیشى ده‌گرێته‌وه‌.

ته‌میمی باسی له‌وه‌شكردبوو: پێداویستییه‌ تایبه‌تییه‌كانى ڤاكسینى كۆرۆنا كه ‌له‌عێراق پشت پێى ده‌به‌سترێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كه‌ى واژۆى له‌سه‌ر كراوه‌.

ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو: "وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى زیاتر ل ه‌140 زنجیره‌ ساردكه‌ره‌وه‌ى هه‌یه‌ بۆ پاراستنى ڤاكسینى كۆرۆنا له‌به‌غدا و پارێزگاكان و له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان له‌م باره‌یه‌وه‌ گرێبه‌ست واژۆ كراوه‌".





ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad