ZNA- هەولێر هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە مووسڵ ١٢ چەکداری سەر بە داعشیان دەستگیر کرد
دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی هێزە ئەمنییەکان، لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای پارێزگای نەینەوا، ١٢ چەکداری داعش دەستگیرکران.
دەزگای هەواڵگری و لێکوڵینەوەی فیدڕاڵی دەڵێت ، چەکدارە دەستگیرکراوەکان، بەشدارییان لە چەندین کردەوەی تیرۆرستی دژ بە خەڵک و هێزە ئەمنی و سەربازییەکان کردووە.
ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە |