ZNA- هەولێر لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٢٨ كەسی دیكە لەئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.
سیما سادات لاری گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە٣١ی کانوونی یەکەم، رایگەیاند ، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٦ ھەزارو ٣٩٠ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوونە.
ھەر لەم ماوەیەدا ١٢٨ كەسی دیكە بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان تاكوو ئێستا یەك ملیۆن و ٢٢٥ ھەزارو ١٤٣ كەس تووشی كۆرۆنا بوونەو ٥٥ ھەزارو ٢٢٣ كەسیش بەو پەتایە لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستداوە.
ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە |