ZNA - هه‌ولێر
به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی زایینی، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و گه‌لانی عێراق به گشتی ده‌كات و له په‌یامه‌كه‌یدا پشتیوانی خۆی بۆ لێكتێگه‌یشتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ راگه‌یاند و داواشی له سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كرد، به گیانی لێبوورده‌یی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان:
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە کوردستانیان و تەواوی گه‌لانى عێراق دەکەین.
هیواخوازین له‌ساڵی نوێ‌دا ئارامی و تەبایی باڵ بەسەر هەرێمەکەماندا بکێشێت، و ساڵی چارەسەركردنی قەیرانەکان و پتەوکردنی متمانە بێت لەنێوان هاووڵاتییان و دامەزراوە دەستورییەکان، بەئاراستەی پاراستن و گەشەپێدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان، کە بەرى رەنج و قوربانیدانی خەڵکی کوردستانە تا لە سایەیدا پەرە بە ماف و ئازادییە گشتیەکان و خزمەتکردنی کوردستانیان بدەین، بۆ ئەمەش داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەین بەیەکڕیزی و گیانی لێبووردەیی لەگەڵ یەکتری مامەڵە بکەن، و بەهەموومان زەمینەی دەستەبەرکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی کوردستانیان بڕەخسێنین.
هاوکات بە پێویستی دەزانین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لێکتێگەیشتنی نێوانیان بکەنە بنەمای رێککەوتنێکی گشتگیر لە بەر رۆشنایی بنەما دەستوورییەکان بۆ چارەسەركردنى تەواوی کێشەکان، لەو چوارچێوەیەشدا پەرلەمانی کوردستان پشتیوانی لەو لێکتێگەشتنەی نێوان ھەردوولا دەکات کە لە پڕۆژە یاسای بودجەی گستی ساڵی 2021 رەنگیداوەتەوە، و داوا لەسەرجەم فراکسێۆنە کوردستانیەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەین، پێکەوە کار لەسەر جێگیرکردن و تێپەڕاندنی بکەن.
لە کۆتاییدا هیوادارین ساڵی 2021 ببێتە سەرەتای وێستگەیەکی نوێ بۆ پێکەوەکارکردنی زیاتر، دوورکەوتنەوە لە ناکۆکی و بەریەککەوتن و کاری یەکدەستی و یەکدەنگی بۆ ئایندەیەکی باشتر.
سەرۆکایه‌تیى پەرلەمانی کوردستان
31/12/2020
ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە |