English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا: بڕیارە ساڵی داھاتوو دووسەد مێگاوات کارەبا لە تورکیا بکڕین
2020-12-31 [03:36 AM]

ZNA-هەولێر


ووتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمی ساڵانە پێویستی و خواستی ھاووڵاتیان بۆ بەکارھێنانی وزەی کارەبا زیاد دەبێ، ھەروەھا کە ئەو کارەبایەی کە بڕیارە لە تورکیا بیکڕین لە رێگەی ھێلێکی گواستنەوە دەبێ.

ئەندازیار ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمی ساڵانە پێویستی و خواستی ھاووڵاتیان بۆ بەکارھێنانی وزەی کارەبا زیاد دەبێ، بەم ھۆیەشەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی کەم دەبێتەوە،بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە بڕیارە گرێبەستی کڕینی ٢٠٠ مێگاوات کارەبا لەگەڵ حکوومەتی تورکیا واژۆ بکرێ.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گووتی: بە ھۆی ھەرزانی نرخەکەی بەراورد لەگەڵ بەرھەمھێنانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ئێمە وا قازانجترە کە کارەبا لە تورکیا بکڕین، چونکە نرخی کڕینی یەک کیلۆ وات بۆ کاتژمێرێکی کارەبا نزیکەی ٦ بۆ ٧ سەنتە، بەڵام لە کوردستان ئەم نرخە دوو بەرامبەرە.

ھەروەھا ئەندازیار ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەو کارەبایەی کە بڕیارە لە تورکیا بیکڕین لە رێگەی ھێلێکی گواستنەوە دەبێ، کە لە تورکیاوە بۆ ھەرێمی کوردستان کارەبا دەگوازێتەوە ئەمیش لە نزیک زاخۆیە، بۆیە کارەباکە زیاتر بۆ سنووری دھۆک و زاخۆ دەتواندرێ سوودی لێوەربگیرێت.

رێباز





ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad