English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامی شەنگال: تاوەکو ئێستا گرووپە ناشەرعیەکان شاری شەنگالیان چۆڵ نەکردووە
2020-12-31 [03:39 AM]

ZNA-هەولێر


قایمقامی شەنگال رایگەیاند، تا ئێستا گرووپە چەکدارییەکان شاری شەنگالیان چۆڵ نەکردووە، تەنیا بە ناو لەو شارە چوونەتە دەرەوە و بە نھێنی کاری خۆیان.

مەحما خەلیل، قایمقامی شەنگال بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: تا ئێستا گرووپە چەکدارییەکان شاری شنەگالیان چۆڵ نەکردووە، تەنیا بە ناو لەو شارە چوونەتە دەرەوە و بە نھێنی کاری خۆیان دەکەن، میلیشیای حزبوڵڵای عێراقی تا ئێستا لەناو شنگال ماوە و ھاوکاریی چەکدارانی گرووپەکانی سەر بە پەکەکە دەکات.

ھەروەھا مەحما خەلیل، قایمقامی شەنگال ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە کارکردنی گرووپە چەکدارییەکان بە نھێنی بووەتە مایەی ترس و دڵەراوکێی ھاووڵاتییان و ئاوارەکانیش ناوێڕن بگەڕێنەوە، ترسێکی گەورە لەلای خەڵکی شنگال دروست بووە و رۆژ بە رۆژ زیاد دەبێت، رایگەیاند، تا ئێستا بارودۆخەکە روون نییە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad