ZNA - ههولێر
بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی بازرگانیی عێراق زیاتر لە 11 ملیار و 700 ملیۆن دینار وەک شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 خەرج بکات.
لهمبارهیهوه نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو 500 ملیار دینارەی پارەی گەنمی جووتیارانی عێراق کە وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری خەرجکردنی داوە وەک شایستەی دارایی جووتیاران بۆ ساڵی 2020، بە دوو قۆناخ خەرجدەکرێت، قۆناخی یەکەم نزیکەی 207 ملیار دینار خەرجدەکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل، روونیکردەوە، لە قۆناخی یەکەمدا 11 ملیار و 739 ملیۆن بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت، کە بەم شێوەیە دەبێت:
- هەولێر 3 ملیار و 423 ملیۆن دینار
- سلێمانی 5 ملیار و 77 ملیۆن دینار
- دهۆک 3 ملیار و 239 ملیۆن دینار
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی پشووی سەری ساڵ دابەشکردنیان دواکەوتووە، بەڵام بڕیارە ئەو هەفتەیە رێکارەکانی تەواو بێت و هەفتەی داهاتووش دەست بە دابەشکردنی ئەو پارەیە بکەن بەسەر جووتیارانی هەرێمی کوردستان. دواتریش قۆناخی دووەمی ئەو پارەیە خەرج دەکرێت.
رووداو
ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە |