English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی ناكامێك، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەی توند لە ئێران دەگرێت
2021-01-02 [11:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نەتەوە یەکگرتووەکان ئێران شەرمەزار دەکات بەهۆی لەسێدارەدانی پیاوێک کە بە کوشتن تاوانبار کراوە لە کاتێکدا تەمەنی 16 ساڵان بووە و دەڵێت ئەو سزایە پێشێلکردنی مافە جیهانییەکانە.

مشێڵ باچلێیت، کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی لەسێدارەدانی محەمەد حەسەن ڕەزایی لە 31 ی مانگی 12 شەرمەزار کرد و ئەو چوارەم کەس بووە کە بەهۆی تاوانێکی کە لە پێش تەمەنی 18 ساڵیدا ئەنجامی داوە.

ڕەزایی تەمەنی 16 ساڵان بوو کاتێک لە سالی 2007 بە کوشتنی کەسێک بە چەقۆ تۆمه‌تبار كرا.

 خانمە گوتەبێژی کۆمسیاری باڵا، ڕەڤینا شەمداسانی ڕایگەیاند ڕەزایی کاتێک دەستگیرکرابوو کە لە نەخۆشخانەبوو بۆ چارەسەرکردنی برینداربوونی لەو شەڕەدا و بە پێی ڕاپۆرتان لەژێر فشاردا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

شەمداسانی گوتیشی " لە ڕاستیدا دەنگۆی باوەڕپێکراو هەیە کە لێدانیشی خواردبوو. ئەو بە تێڵا و بۆکس لێی دراوە. شەقی لێدراوە، فشاری بۆ براوە دان بەو تاوانەدا بنێت و ڕێگەش نەدراوە بۆ برینەکانی دەستی بە خزمەتگوزاری تەندروستی ڕابگات. پاشان خرایە زیندانی تاکە کەسییەوە بێ ئەوەی ڕێگە بە خێزانەکەی و پارێزەرەکەی بدرێت چاویان پێبکەوێت و بەردەوامیش دەبرا بۆ لێکۆڵینەوە کردن لەگەڵیدا."

شەمداسانی گوتیشی ڕەزایی 13 ساڵی لە چاوەڕوانی سزای مەرگدا بەسەر برد. ئەو گوتیشی ڕۆژی چوارشەممە خێزانەکەی ئاگادار کرایەوە کە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە لەسێدارە دەدرێت.

هەروەها گوتیشی " هەر لەم ساڵدا ئێران چوار تاوانباری منداڵ ( ژێر تەمەن هەژدە ساڵ) ی لە سێدارە داوە. و بە پێی ئەو ئامارەی کە لە بەردەستمانە ئێران لە هەمو وڵاتێکی جیهان زیاتر تاوانباری منداڵی لەسێدارە داوە، و ئێستا ئێمە نیگەرانی ئەوەشین کە بەلایەنی کەم 84 کەسی تر کە کاتێک تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بووە تاوانێکیان ئەنجام داوە چاوەڕانی جێبەجێکردنی سزای مەرگیانن."

ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی دەڵێت لە ساڵی 1990 وە 149 کەسی کە بەهۆی تاوانێکی بە منداڵی کردوویانە لە 10 وڵاتی جیهاندا لەسێدارە دراون. ئەو وڵاتانەش بریتین لە چین، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، ئێران، نایجیریا، پاکستان، عەرەبستانی سعودیە، سودانی باشور، سودان، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەمەن."

بە پێی یاسای ئێران سزای لەسێدارە دان بۆ هەندێک کوڕان لە تەمەنی 15 ساڵییەوە دەیانگرێتەوە و بۆ کچان تەمەنی 9 ساڵی.

 

voa





ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad